بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکۆلاس مادرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە پەیامێکی تویتەریدا بە ئاماژە بە دیدارەکەی لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی نووسی: دیدارێک پڕ لە مەعنەویات و حیکمەتم لە گەڵ ڕێبەری ئێران بوو.
لەو پەیامەدا هاتووە: سپاسی وتەکانی ئەوان ئەکەم. وتەگەلێک کە ورەی من بەرز دەکاتەوە و هێزی پێویستم پێدەدات تاکوو بەردەوام بم لە ڕێگای ئاشتی و برایەتی.
Your Comment